top of page

بنەمای باوەڕمەندی کڵێسای کوردی ئۆنلاین
پێشەکی:
بۆ چی بنەمای باوەڕمەندی و داڕشتنی ئەم بەڵگەنامەیە گرنگە:
بێگومان هەموو خزمەت یان منستری و کڵێسایەک بنەمای باوەڕمەندی خۆی هەیە کە
هەندێکیان بە شێوەی گشتی لەسەر وێبسایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکەنەوە
یان بە شێوەی تایبەت بە ئەندامانی خۆیانی دەدەن. ئێمەش وەک کڵێسایەکی ئۆنلاین
دەبێت ئەم بەیاننامە یان باوەڕ نامەیەمان هەبێت تاوەکوو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت
ببنە ئەندام یان لەم کڵێسایەدا دەیانەوێت خزمەت بکەن، بەرچاوڕوونییەکیان لە بنەمای
باوەڕمەندی کڵێساکە هەبێت و بە هەڵسەنگاندنەوە بڕیاری لەسەر بدەن. هەروەها
یارمەتیدەری کڵێسایە بۆ پاراستنی ئاشتی ناوخۆیی کڵێسا و رێگری دەکات لە ئاڵۆز
بوونی بیری باوەڕداران و ئەندامانی کڵێسا بەرامبەر بە بیرکردنەوە و فێرکارییە
جیاوازەکان و دۆخە نەخوازراوەکان.
ئێمە بە هۆی پەرتەوازەبوونمان و دوورکەوتنەوەمان لە وڵاتی خۆمان، هەتا ئێستا
دەرەتانی دروست کردنی کڵێسای کوردیمان نەبووە، هەر بۆیە باوەڕدارانی کورد لە
هاندەران هەر کامەیان سەر بە کڵێسای ناوچەیی خۆیان لە شوێنی نیشتەجێبوونیانن و
لەو کڵێسایانەدا باوەڕیان هێناوە و ڕزگارییان بەدەست هێناوە و فێرکاری وەردەگرن
یان باوەڕداری کوردیشمان هەیە کە هەتا ئێستا هیچ جۆرە فێرکارییەکی وەرنەگردووە.
ئەمە وادەکات کە هەر کام لە کوردە باوەڕدارەکانی دەرەوەی وڵات بیر و فێرکاری و
باوەڕی هەتا ڕادەیەک جیاوازی لە ئەوانی دیکە هەبێت و ئێمە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم
بابەتە هەوڵ دەدەین بنەمایەک دابڕێژین کە هەموو ئەم ئازیزانە بتوانن لەم کۆڕەدا
خۆیان ببیننەوە و هەست بە ئاسوودەیی بکەن.
١ – کڵێسای ئۆنلاینی کوردی شوێنێکە بۆ کۆبوونەوەی باوەڕدارانی کوردی دەرەوەی
وڵات، بە بێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە سەر بە چ فێرکارییەکی مەسیحییەتن.
نموونە بە ئایەت: مەتا ١٨ : ١٩ - ٢٠ )) دیسان ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر دووان لە ئێوە
لەسەر زەوی لەسەر هەر شتێک ڕێک بکەون، هەرچی داوا بکەن، باوکم کە لە ئاسمانە
بۆتان جێبەجێ دەکات، چونکە لە هەرکوێیەک دوو یان سێ کەس بە ناوی منەوە
کۆببنەوە، من لەوێ لەنێوانیاندا دەبم. ((
٢ – لەم کۆبوونەوەیەدا ڕێز لە هەموو بیر و فێرکارییەکی مەسیحی دەگیردرێت.
نموونە بە ئایەت: ڕۆما ١٢ : ١٠ )) بە خۆشەویستی برایانە بە دڵ یەکتریتان خۆشبوێ، لە
خۆتان زیاتر ڕێز لە یەکتری بگرن. ((
٣ – هەموو باوەڕدارێک ڕۆڵەی خودای هەرەبەرزە کە بە دەستی عیسای مەسیح
ڕزگاری بووە، هەر بۆیە برا و خوشکی یەکترن.
نموونە بە ئایەت: مەتا ١٢ : ٤٩ – ٥٠ )) ئینجا دەستی بۆ قوتابییەکانی ڕاکێشا و فەرمووی:
ئەوەتا دایک و براکانم، چونکە ئەوەی خواستی باوکم ئەنجام بدات کە لە ئاسمانە، «
خوشک و برا و دایکمە. ((
٤ – پەرتووکی پیرۆز کە سروشی خودایە بۆ ئێمە ڕێنیشاندەر و بنەمای ئەخلاقی و
مەرجەعی ژیانە.
نموونە بە ئایەت: دووەم تیموساوس ٣ : ١٦ – ١٧ )) هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی
خودان*، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە
ڕاستودروستی، تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش. ((
٥ – خودا، باوکی ئاسمانی ئێمەیە و بەدیهێنەر و دەسەڵاتداری ڕەهایە.
نموونە بە ئایەت: مەتا ٦ : ٩ )) ئەی باوکمان لە ئاسمان، با ناوت پیرۆز بێت. ((
ئیشایا : ٦٤ : ٨ )) بەڵام ئەی یەزدان، تۆ باوکی ئێمەیت، ئێمە قوڕین و تۆ گۆزەکەری
ئێمەیت و ئێمە هەموو دەستکردی تۆین. ((
٦ – عیسای مەسیح سەری کڵێسا و خودای کوڕە کە لە ڕێگای قوربانییە پیرۆزەکەی
ئەوەوە ئێمە ڕزگاریمان بەدەست هێناوە.
نموونە بە ئایەت: یۆحەنا ٣ : ١٦ – ١٧ )) لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست،
تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت،
بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت، چونکە خودا کوڕەکەی نەناردە جیهان تاکو جیهان
حوکم بدات، بەڵکو تاکو جیهان بەوەوە ڕزگاری ببێت. ((
٧ – گیانی پیرۆز گیانەکەی خودایە کە هاوڕێ و ڕێنمایکەری ئێمەیە بۆ گەشە کردن لە
باوەڕ و دانایدا.
نموونە بە ئایەت: یۆحەنا ١٤ : ١٦ – ١٧ )) منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی*
دیکەتان* بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە، ڕۆحی ڕاستی، کە جیهان ناتوانێت
وەریبگرێت، چونکە نایبینێت و نایناسێت. بەڵام ئێوە دەیناسن، چونکە لەگەڵتان
دەمێنێتەوە و لەناو ئێوەدا دەبێت. ((
٨ – مرۆڤ: بە نێر و مێ لە لایەن خودای دروستکارەوە دروست کراوە هەتا بەردار
بێت و لە لایەن خوداوە بەرەکەت دراوە کە زەوی و هەموو بوونەوەرەکانی بخاتە ژێر
ڕکێفیەوە و دەسەڵاتدار بێت، واتە ئاگای لێ بێت. بەڵام بەداخەوە مرۆڤ سەرپێچی کرد
و ویست وای لێ کرد کە هەڵبخەڵەتێت و لە پلانەکەی خودا لایدا و هەتا ئێستاش مرۆڤ
هەر بە شوێن ویستی خۆیەوە دەڕوات و بە پشت کردن لە خودا دژ بە پلانەکەی خودا
ڕادەوەستێت و لە باتی ڕێگای ژیان، تاریکی و مردنی بۆ خۆی دەستەبەر کردووە. بە
خۆشحاڵییەوە خودا بە ناردنی کوڕەکەی واتە عیسای مەسیح ڕێگای گەڕانەوە و
ڕزگاری بۆ مرۆڤ دەستەبەر کرد.
٩ – ڕزگاری مرۆڤ بە باوەڕ هێنان بە خودا و گەڕانەوە بۆ پلانەکەی خودا لە ڕێگای
عیسای مەسیحەوە دەستەبەر دەبێت.
نموونە بە ئایەت: ڕۆما ٣ : ٢٣ – ٢٤ )) لەبەر ئەوەی هەمووان گوناهیان کرد و لە شکۆی
خودا دوورکەوتنەوە و بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کران، بەو کڕینەوەیەی* کە
لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە. خودا مەسیحی وەک کەفارەت* پێشکەش کرد،
ئەگەر باوەڕ بە خوێنی ئەو بهێنین. ((
١٠ – تۆبە کردن یەکەم کارە کە باوەڕدار دەیکات بۆ وازهێنان لە گوناهە و پشت کردن
لە تاریکی و پەیوەست بوون بە خودا و هێنانی خواستی خودا بۆ نێو ژیانی.
نموونە بە ئایەت: مەرقۆس ١ : ١٥ )) دەیفەرموو: کاتەکە هاتووەتە دی و پاشایەتی خودا
نزیک بووەتەوە. تۆبە بکەن، باوەڕ بەم مزگێنییە بهێنن. ((
١١ – لە دایک بوونی نوێ یەکێک لە بنەماکانی باوەڕە کە باوەڕدار دوای باوەڕ هێنان
بە عیسای مەسیح بە هێزی گیانی پیرۆز بەدەستی دەهێنێت کە دیارییەکی گرانبەهایە لە
لایەن خودای باوکەوە.
نموونە بە ئایەت: یۆحەنا ٣ : ٣ ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، « : )) عیساش وەڵامی دایەوە
ئەگەر یەکێک لەدایک نەبێتەوە*، ناتوانێت شانشینی خودا ببینێت. ((
١٢ – بێتاوان کردنی مرۆڤ بەخششێکە کە دوای باوەڕ هێنانی بە عیسای مەسیح و
گەڕانەوەی بۆ خودا لە لایەن خوداوە پێ دەدرێت.
نموونە بە ئایەت: ڕۆما ٥ : ١ – ٢ )) کەواتە، لەبەر ئەوەی بە باوەڕ بێتاوان کراوین، لە
ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵ خودا ئاشتیمان هەیە، ٢ لە ڕێگەی
ئەویشەوە ڕێپێدراویێتیمان* وەرگرت بەهۆی باوەڕ بێینە ناو ئەم نیعمەتەی کە ئێستا
تێیدا نیشتەجێین. شانازیش بە هیوای شکۆی خودا دەکەین. ((
١٣ – کڵێسا شوێنی کۆبوونەوەی باوەڕدارانە و لە هەر شوێنێک باوەڕداران بۆ
پەرەستش کردن و نزا کردن و بەشداری کردن کۆ ببنەوە، ئەو شوێنە کڵێسایە.
نموونە بە ئایەت: ئەفەسۆس ٢ : ١٩ – ٢٢ )) بۆیە ئیتر نامۆ و بێگانە نین، بەڵکو دەبنە هاوڵاتی
لەگەڵ گەلی پیرۆزی خودا و بنەماڵەی خودا، لەسەر بناغەی نێردراوان و پێغەمبەران
بنیاد نراون، عیسای مەسیحیش خۆی گرنگترین بەردی بناغەیە. هەموو خانووەکە بە
یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پێکەوە بەستراوە و گەشە دەکات هەتا ببێتە پەرستگایەکی
پیرۆز بۆ مەسیح. ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا پێکەوە بنیادنراون، تاکو ببنە
خانووێک بۆ ڕۆحی خودا. ((
١٤ – لە ئاو هەڵكێشان ئەو کارە هێمایی و کردەوەییەیە کە بە هۆیەوە باوەڕدار باوەڕی
خۆی ڕادەگەیەنێت و بە نوقم بوونی هەموو لەشی لە نێو ئاوەکەدا لێخۆشبوونی تەواو
لە هەموو گوناهەکانی وەردەگرێت.
نموونە بە ئایەت: مەتا ٢٨ : ١٩ )) کەواتە بڕۆن، هەموو نەتەوەکان بکەنە قوتابی، بە ناوی
باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز لە ئاویان هەڵبکێشن. ((
١٥ – ڕێوڕەسمی نان و شەراب یەکێک لەو ڕێوڕەسمە ئایینییانەیە کە باوەڕدار گرێ
دەداتە پەیمانەکەوە و بە بیر هێنەرەوەیە کە بۆ کاری گەورەی عیسای مەسیح کە لەسەر
خاچەکە ئەنجامیدا، و جەستە و خوێنی خۆی کردە قوربانی لە پێناو ڕزگاری ئێمەدا.
نموونە بە ئایەت: یەکەم کۆرنسۆس ١١ : ٢٤ – ٢٦ )) سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد و
». ئەمە جەستەی منە کە لە پێناوی ئێوەیە. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن « : فەرمووی
ئەم جامە پەیمانی « : بە هەمان شێوە پاش نانخواردن، جامەکەی هەڵگرت و فەرمووی
جا هەر ». نوێیە بە خوێنی من. هەر جارێک دەیخۆنەوە، ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن
کاتێک لەم نانەتان خوارد و لەم جامەتان خواردەوە، ئەوا مردنی عیسای خاوەن شکۆ
ڕادەگەیەنن، هەتا دێتەوە. ((
١٦ – ڕۆژوو گرتن بابەتێکی تاکەکەسی یان گرووپییە کە بە دڵخواز لە لایەن تاک یان
چەند باوەڕدارێک یان کڵێسایەکەوە بۆ بابەتێکی تایبەت یان دۆخێکی تایبەت بەڕێوە
دەبردرێت.
نموونە بە ئایەت: کردار ١٤ : ٢٣ )) لە هەر کڵێسایەک پۆڵس و بەرناباس پیرانیان بۆ
هەڵبژاردن، ئینجا بە ڕۆژووگرتنەوە نوێژیان کرد و پیرەکانیان دایە دەست مەسیحی
باڵادەست کە باوەڕیان پێی هێناوە. ((
١٧ – دە یەک ئەو بڕە پارەیە کە باوەڕدار لە داهاتی خۆی بە خودای دەداتەوە و ئێمە
وەک کڵێسای ئۆنلاین دەیەک لە باوەڕداران وەرناگرین.
نموونە بە ئایەت: مەلاخی ٣ : ١٠ تاقیم بکەنەوە: هەموو « : )) یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت
دەیەکەکان بۆ ماڵی خەزینە بهێنن، تاکو لە پەرستگاکەم خواردن هەبێت. ئینجا بزانن
چۆن پەنجەرەکانی ئاسمانتان بۆ دەکەمەوە و بەرەکەت بەسەرتاندا دەبارێنم، هەتا جێ
نەبێت تێی بکەن. ((
١٨ – ئەم کڵێسایە بە شێوەی سیستەمی پیران بەڕێوە دەچێت و گوتار و بابەتەکانی
هەفتانە و فێرکارییەکانی کڵێسا لە لایەن پیرانەوە ئامادە دەکرێت.
نموونە بە ئایەت: یەکەم پەترۆس ٥ : ١ – ٣ )) وەک پیرێکی هاوڕێتان، داوا لەو پیرانە دەکەم
کە لەنێوتاندان، شایەتی ئازارەکانی مەسیح و هاوبەشی ئەو شکۆیەی وا ڕادەگەیەنرێ:
ئەو مێگەلەی خودا بلەوەڕێنن کە لەنێوانتاندایە، وەک چاودێر خزمەتیان بکەن، نەک بە
ناچاری، بەڵکو بە ویستەوە وەک چۆن خودا دەیەوێت، نەک بۆ دەستکەوتی شەرمەزاری،
بەڵکو بە چالاکییەوە، خۆتان بەسەر ئەوانەدا مەسەپێنن کە دراونەتە دەستتان، بەڵکو
ببنە نموونە بۆ مێگەل. ((
١٩ – ئامانجی ئەم کڵێسایە هاندانی باوەڕدارانە بۆ یەکتر ناسین و پێکەوە بوون تاوەکوو
بە یارمەتیدانی یەکتر بە نزا کرد و پاڕانەوە لە خودا، پاڵپشتی لە گەلی کورد بکەن.
نموونە بە ئایەت: زەبوورەکان ١٣٣ : ١ )) ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە، کاتێک گەلی خودا
پێکەوە بژین! ((
فیلیپی ٢ : ١ – ٢ )) ئەگەر یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح مایەی هاندان بێت، ئەگەر
خۆشەویستییەکەی دڵنەواییتان بکات، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز هاوبەش بن، ئەگەر بە
سۆز و میهرەبان بن، ٢ ئەوا دڵم بە تەواوی خۆش بکەن کە هاوبیر بن و هەمان
خۆشەویستیتان هەبێت، هەروەها یەک دڵ و هاوئامانج بن. ((
٢٠ – ئەم کڵێسایە باوەڕداران هان دەدات بۆ ئەوەی ژیانێکی پیرۆزیان هەبێت.
نموونە بە ئایەت: لیڤییەکان ٢٠ : ٧ )) خۆتان تەرخان بکەن و پیرۆز بن، چونکە من یەزدانی
پەروەردگارتانم. ((
یەکەم پەترۆس ١ : ١٥ – ١٦ )) بەڵکو هەروەک ئەوەی بانگی کردوون پیرۆزە، ئێوەش لە
هەموو هەڵسوکەوتێک پیرۆز بن، چونکە نووسراوە: ﴿پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم.﴾ ((
٢١ – ئەم کڵێسایە سەر بە هیچ منستری یان خزمەتێک نییە و بە شێوەی دڵخوازانە و
سەربەخۆیانە لە لایان کوردە باوەڕدارەکانەوە دامەزراوە.

دەربارەی ئێمە

 هێزی پاڵپشتی و ڕێبەری ڕۆحانی بەڕێوەبەرانی کڵێسای کوردی شالۆم ماد کۆمەڵێک باوەڕدار و خزمەتکاری پڕ ئەزموونن کە بە تەواوی خۆیان پێشکەشی پەرەپێدانی کۆمەڵگای باوەڕداران کردووە. ئەم گرووپە بە پێی زانست و ئەزموونی خۆیان لە بواری خوداناسی و پەرتووکی پیرۆزدا، بەرپرسیارن لە ڕێنماییکردن، پەروەردەکردن و پاڵپشتیکردنی ئەندامانی کڵێسا.

ADDRESS

Ali khavali(dyako) 
mmohabat1987@gmail.com
Address:rue des vaudrès 9A  1815 clarens
T:0041782474118

  • Telegram
  • Youtube
ڕێگاکانی پەیوەندی کردن لەگەڵ ئێمە:
004915756353452
WhatsApp Image 2025-06-11 at 01.53.50_868e1e74.jpg
WhatsApp Image 2025-06-11 at 01.56.18_b30797ce.jpg

Public Relations Manager: Sister Kurdistan

tel:0031 6 84748762

Terms & conditions

Privacy policy

Accessibility statement

bottom of page